زیاد ئەسعەد – بەیادی شەوانی ڕابردوو
بەیادی شەوانی ڕابردووی ئەشق و سووتان
دوو چاوی فرمێسك بارکردوو کەوتنە گریان
دەنگم ئاخێکی کۆچەریە و گوێم لێ گرە
بۆ تۆ دەڵێم گۆرانی خەم ولێك دابڕان
گیانە با ئازار کۆتایی بێ
تەمەنمان پڕ شادی و شایی بێ
بارەقیبی ئەشقی پاکمان
توشی نەفرەتی خودایی بێ
دووریت فرمێسکم پێ ئەڕێژێ
تامی خەفەتم پێ ئەچێژێ
لە شەوی بێ هیواو سەبووری
خەون و ئاواتم پێ ئەنێژێ
کێ وەك من بۆت دێوانایە
کێ ئاشنای ئەم سووتانەیە
وەرە پەپوولەی رۆحی من
کێ لە دەورت پەروانەیە
مەقام:
ئەی ئەو کەسەی هەموو ئەندامێك لەلەشت لە گوڵێکی بێ گەرد دەچێ
بەتەنها دڵت لە شتێکی یەکجار رەقی وەك بەرد دەچێ
تۆ نەتپرسیوە؟ بۆچ لە ئاست خۆشەویستیت من بێ دەنگم کپم کڕم
من تائێستا بە شوێن ووشەیەکا وێڵم لە دڵداری گەورەتر بێ تاکو هەستی خۆمی پێ دەربڕم
التعليقات مغلقة.