Media Hussein – Laylm Ho

midya husen

میدیا حسین – لەیلم هۆ

لەیلم هۆ

لەبەر ئەو چاوەی دەمرم کە بەناز هەڵیدێنێ
هەروەك رۆژ بێت لە ئاسمان گشت گیانم دەسوتێنێ
لەهەر لایەك تووشم بێت تەزویەك بە ڕۆحم دێنێ
هەروەك نەمامی بێ بەر بۆ سێبەر دەمڕوێنێ
هەتا لێم تێپەر دەبێ یەك ووشە نادرکێنێ
ئەو خاکەی پێی لێ دەنێم موشتەری و زوهرە دێنێ
تاوانم دەبێت چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجێی بەبێ هۆ بۆچی بۆ؟

شنەی شەماڵ لە کوێوە دێی و دەڕوا بەسەر جێوە
ئەگەر دوو باڵم بڕوێی بفڕم بەو کەژو کێوە
خۆی بەناز لێ تۆرانم ناسکۆڵەی پەری شێوە
هەر هێندەی خۆا تەمەن با شاد بم بەو جووتە سێوە
سەر لە سەر سنگی دانێم گشت هەورازو نشێوە
تاوانم دەبێت چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجێی بەبێ هۆ بۆچی بۆ؟

شلکەی روومەت ئاوێنە وەك پۆڕ خۆت مەلەنگێنە
قوربانی چاوتی دەکەم مێوڵی وخاوێی و هەرگێنە
لەهەر لایەك تووشت بم دیدارت دڵ تەزێنە
پێ لەسەر زەوی دانێ و شل شل هەنگاو هەڵهێنە
بەدڵی خۆم قایل دەبم گەر بمدەنێ ژن لەو شوێنە
تاوانم دەبێت چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجێی بەبێ هۆ بۆچی بۆ؟

بۆ بەهانەم پێ دەگری هەر ڕۆژی لەسەر باسیێ
بۆ دەست بەردارم دەبی بە قسەی خۆدا نەناسێ
بۆ تۆ خات و خەزاڵ نی بۆت بووم بە شۆڕە لاسێ
خوایە دڵم کون کون بێ گەر بیری کەس بناسێ
تاوانم دەبێت چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجێی بەبێ هۆ بۆچی بۆ؟

کەمرەی شلەی چاو هەڵۆ داتناوم دەستەو ئەژنۆ
خۆشخوانی زەماوەندی پابەدنم بە زوڵفی تۆ
هێندە گۆ دەلەنگێنی لاڵ دێنیتە گفتو گۆ
چیواوی ژەنگی مێخەك تك تك دایاوە سەر گۆ
گەلیك ماندو غەریبم با رابوسێم لەسەر خۆ
گەر نەیەڵیت ماچت کەم ئۆباڵی منت بە ئەستۆ
تاوانم دەبێت چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجێی بەبێ هۆ بۆچی بۆ؟

کاڵەکی گوڵ پرچنە نوقلەی گیان بە دڵی منە
پێم گوت دەستم دەستت کە بەسە ئەم شەڕ کردنە
ئەم دنیا وەفای نیە نەتیجەی هەر مردنە
بۆ ماچێکی هەرزانە کارێزەو کانی جنە
گوڵی باخی سەرگەڵ و پەروەردەی هەڵەدنە
تاوانم دەبێت چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجێی بەبێ هۆ بۆچی بۆ؟

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.