Ziad Asad – Ba Yadai Jaran

ziad assad

زیــاد ئـەسـعـەد – بـەیـادی جـاران

بەیادی شەوانی ڕابردووی ئەشق و سووتان
دوو چاوی فرمێسک بارکردووم کەوتنە گریان
دەنگم ئاخێکی کۆچەریە و گوێم لێ گرە
بۆ تۆ دەڵێم گۆرانی خەم ولێک دابڕان
گیانە با ئازار کۆتایی بێ
تەمەنمان پڕ شادی و شایی بێ
با ڕەقیبی ئەشقی پاکمان
توشی نەفرەتی خودایی بێ

دووریت فرمێسکم پێ ئەڕێژێ
تامی خەفەتم پێ ئەچێژێ
لە شەوی بێ هیواو سەبووری
خەون و ئاواتم پێ ئەنێژێ
کێ وەک من بۆت دێوانایە
کێ ئاشنای ئەم سووتانەیە
وەرە پەپوولەی ڕۆحی من
کێ لە دەورت پەروانەیە


ئەی ئەو کەسەی هەموو ئەندامێك لەلەشت
لە گوڵێکی بێ گەرد دەچێ
بەتەنها دڵت لە شتێکی یەکجار ڕەقی وەک بەرد دەچێ
تۆ نەتپرسیوە بۆچ لە ئاست خۆشەویستیت
من بێ دەنگم کپم کڕم
من تائێستا بە شوێن ووشەیەکا وێڵم
لە دڵداری گەورەتر بێ تاکو هەستی خۆمی پێ دەربڕم

Print Friendly, PDF & Email