Mzhden Salah – Payami Ashq

Mzhdin Salah

مژدێن ساڵح – پەیامی عەشق

هەر لەو ساتە کە تۆم بینی بووی بە پەیام پەیامی عەشق
دنیای عەشق رەنگی گۆرا هەرچوار وەرزم بوو بە بەهار
هەر لەو ساتە کە تۆهاتی، کە تۆم بینی ،کە تۆم ناسی
خۆشت ویستم خۆشم ویستی بە دڵ پاكی بە دڵ راستی

زۆر دەمێکە من چاوەرێی هێڵی هەواری تۆم ئەکرد
بۆ پەروانە هەر وەکو شەم باسی دیوانەی خۆم ئەکرد
کاتی هاتی لە دوورەوە گڕی سۆزم لە چاوت دی
لە وڵاتی دڵی مندا بووی بە عەشقێکی ئەبەدی
هەر لەو ساتە کە تۆهاتی، کە تۆم بینی کە، تۆم ناسی
خۆشت ویستم خۆشم ویستی بە دڵ پاكی بە دڵ راستی

لە هەرکوێ بی تازە بێ تۆ من ساتێکیش تەمەن ناکەم
ئەگەر دوور بی یاخود نزیك گلەیی لە زەمەن ناکەم
کاتی هاتی لە دوورەوە گڕی سۆزم لە چاوت دی
لە وڵاتی دڵی مندا بووی بە عەشقێکی ئەبەدی
هەر لەو ساتە کە تۆهاتی، کە تۆم بینی کە، تۆم ناسی
خۆشت ویستم خۆشم ویستی بە دڵ پاكی بە دڵ راستیnull

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.