Ziad Asad – Pe Blen

zyad asad

زیاد ئەسعەد – پێی بڵێن

پێی بڵێن توخوا کەسێ ڕۆژێ هەزار جار
ناوی تۆی لەسەر لێوە بە گریان و زار

پێی بڵێن ئاشقێکم شێت و سەرگەردان
چاوەڕێمە ڕۆژ و شەو لە کووچە و کۆڵان

پێی بڵێن بەسەرهاتم کرا بە چیرۆک
هەموو خەڵک دەزانن منم ماڵ وێران

پێی بڵین پێی بڵین
هەموو عالەم پێی بڵێن
هەموو دونیا پێی بڵێن

پێی بڵێن لە هەر کووچە و دیوار و دەروازەی شار
ناوی ئەوە کە نووسراوە بە خوێنی منی هەژار

پێی بڵێن لە هەر لایەک هەورێ دەکاتە باران
ئەوە منم دەبارێنم فرمێسکی ئازار و ژان

پێی بڵێن دڵدارێکم لە شەو تەنیا ئەمێنم
بە یادی ئەو هەزار شیعری ئاشقانە دەخوێنم

پێی بڵێن ڕۆژێ دادێ دەمرم سەردانم ماوە
بە یادی ئەو بە هەناسەی گەرمی ئەو دەژیێمەوە

پێی بڵین پێی بڵین
هەموو عالەم پێی بڵێن
هەموو دونیا پێی بڵێن

 

Print Friendly, PDF & Email