یاد ئەسعەد – ئازیزەکەی دوور وڵاتم
تێکستی : زیاد ئەسعەد
ئازیزەکەی دوور وڵاتم
ئەی هەناسەم، ئەی ئاواتم
من ئەزانم دڵت پڕە
لە گلەیی و بەسەرهاتم
تا ئێستاش بە چاوی تۆ
بە ئیشقت بە ناوی تۆ
دەنووسم، شیعری ناسک
بۆ دڵی شکاوی تۆ
لەو ڕۆژەی کەوا تۆم بەجێ هێشتووە
ئازاری ئەشق و جوودایم چەشتووە
لەو ڕۆژەی کە من لە تۆ دابڕاوم
وەک ڕووبار، فرمێسک ئەڕژێ لە چاوم
بە گریان، هەر ئەڵێم ئاخۆ کەی بێ هەر وەک جاران
باوەشت بۆ من ببێتە قەڵای سەختی دڵداران