Dyari Qaradaxi – Kosheki Tr

Dyari Qaradaxi

دیاری قەرەداغی – دەمەوێ

تێکستی : ئالان پەری

دەمەوێ راکەم و لەم گەردوونە شێواوە نەمێنم
دەمەوێ پێکانم لە گوناهەکانی زەوی لێبکەمەوە…
باڵەکانم ببخشمە ئاسمانێکی فراوان و ساوا
دەمەوێ پڕ بە ترسی شەو لە خەمی ئیواران وو بم
دەمەوەی ڕاکەم و هەڵبێم تا کۆتایی مۆمی نامۆم

دەمەوێ ئەو باخچە سەوزانەی کە گوڵی سوور
ئاڕایشتی خوێنی کردوە بە جێ بێڵم …..
دەمەوەی بەسەر ئەو جادە ڕەشانەی
کە بە قین و ڕق نەخشاون نەمێنن
دەمەوی دەمەوی باز بەسەر ئەم هەموو
گڕە نەکوژاوەی جەنگەکانا بنێم

دەمەوێ …..دەمەوێ

هەتا کێڵگەکانی حەزی خۆم نەوەستم
کۆچ بکەم کۆچ بکەم كۆچ بکەم
تا دەگەمە ئارامی زەویەکی تر
تا دەگەمە کۆشی هێمنی نیشتیمانێکی ئارام تر
دەمەوێ …..دەمەوێ
دەمەوێ راکەم و لەم گەردوونە شێواوە نەمێنم

Print Friendly, PDF & Email