Zyad Asad – Gwet le Nabo

zyad asad

زیاد ئەسعەد – گوێت لێ نەبوو

گـوێت لـێ نەبـوو بـانـگـم کــردی
چــاوت لـێ نەبــوو ســەیرم کــردی

لەبازاڕی عاشقاندا هاتی و بناز ڕادەبردی
لەنێو دونیای خــۆتا بو بە ئەسپایی
دەڕۆی و دەهاتی هەر بە تەنیایی

تۆ بێ باك بووی کە ڕۆیشتی
وبێ خەبەر بووی لە عەشقی من
گلەیی بوو لەسەر لێون لە تەنهای لە بەختی من
لەنێو دونیای خــۆتا بو بە ئەسپایی
دەڕۆی و دەهاتی هەر بە تەنیایی
گـوێت لـێ نەبـوو بـانـگـم کــردی
چــاوت لـێ نەبــوو ســەیرم کــردی
لەبازاڕی عاشقاندا هاتی و بناز ڕادەبردی

تۆ لە وەڵاتی عەشق و فەریاد
ڕەنجی هەزاران دراوە بە باد
نوقمی دەریای خۆ پەرستی
منیش کەوتووم لەسەر ڕێگات
ڕۆژێك دادێ یادم بکەی
ئاخ هەڵكێشی پەشیمانی
کەس وەکو من خۆشی ناوێی
بۆچی قەدری من نازانی؟

گـوێت لـێ نەبـوو بـانـگـم کــردی
چــاوت لـێ نەبــوو ســەیرم کــردی
لەبازاڕی عاشقاندا هاتی و بناز ڕادەبردی
لەنێو دونیای خــۆتا بو بە ئەسپایی
دەڕۆی و دەهاتی هەر بە تەنیایی

Print Friendly, PDF & Email