مەزهەری خالقی – هەرمێ
هۆنراوەی: فۆلکلۆر-وەفایی
میلۆدی: فۆلکلۆر
ئەرێنج: یوسفی
ئۆرکسترای وەزارەتی هونەرەجوانەکان ١٩٥٩
لە دەردی بێ دەرمانی، کەوتوومە سەرگەردانی
بەجوابی لەن تەرانی، چیبکەم جەرگم بڕاوە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ، سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت، ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە، بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم، بۆ تۆ دەیری و ڕیسوا بووم
بۆ تۆ زەنگی فریاد بووم، بۆچی ڕەحمت نەماوە؟
هەرمێ وەی وەی هەرمێ، سینگۆڵەت باغی ورمێ
دوو شەمامەی سێ ڕەنگت، ناوێرم دەستیان بەرمێ
دایک و بابت لێم دیارن، بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
( لەبەر نازی چاو بازان، خورد و خابم خوێناوە
بە تیری تیر ئەندازان، چیبکەم جەرگم بڕاوە)
هەرمێ وەی وەی هەرمێ، سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت، ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە، بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
ڕووت ڕۆژی شەو بێداران، زوڵفت جێگەی قەراران
ڕەحمێ ئەی شای غەریبان، هەتا عومرم پێ ماوە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ، سەرسینگت باغی ورمێ
دوو شەمامەی سەرسینگت، ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە، بۆیە لێی دەکەم شەرمێ