ڕێبوار بەنگینە – ئێستا کچێك نیشتمانمە –
ئــــــاواز : ڕێبــــوار بەنگینـــــە
ئەرێنج : دڵـــزار عابــــــــــــدی
گیتــــار : سیپەهرام یـاوەری
میکس وماسترینگ: دڵزار عابدی
کـامێرا: کـڵپە کــاڵێ..دڵزار عابدی
ڤیدیۆکلیپ ومۆنتاژ: فریـــا کاڵێ
کەوڵات بوو بەچەتەوڵی هەڕەشەو
چی دەرگایە لێی داخستی
ئیتر شتێك نیە لەودا هەرگیز
تۆ پێی بڵێی خۆشەویستی
من گوێم لێیە لێرە خاك نرکە نرکێتی و ئەناڵێنێ
ئەوەندەیان لێدزیوە
لەمسەرەوە
هەتا ئەوسەری فیدڕاڵی
هەموو جەستەی کوناودەرە
ئەم دەست بەو دەستی نەزانی پەنجە دزرا!
ئەم قاچ بەو قاچی نەزانی ڕێگەدزرا !
ئەم چاوبەچاوی نەزانی سەرنج دزرا !
ئەم باڵ بەو باڵی نەزانی فڕین دزرا !
من ناوم ناڕەزاییە
لەدایکبوی شاری یاخیبوون و
کۆڵانی کوێرەوەریم
لێرە بەدواوە …لەمڕۆبەدواوە..
من سەر بەهۆزی بێدەنگی نیم
ڕێبواری سەر ڕێ وبانی
هەتا هەتای چاوەڕوانی و
دروشمی بێ دەست وقاچ نیم