Arsh Osman – Be Araysh

Arsh Osman

ئارش عوسمان – بێ ئارایش

تێکست: ئارش عوسمان
میلۆدی: ئیمان تەیموریان
ئەرینجمەنت: ئیمان تەیموریان

شێتی کردوم ڕۆی بەبێ ئارایشتی تۆ
جا گەر خۆجوان بکەیت ونازکەیت لەسەر خۆ
بەبەردەما بێ و بڕۆێ بکەی هات وچۆ
شەری ئەو مانگەش بکەیت لەسەر هەقی تۆ
نازت لێ دەبارێ، دڵم بدەیە جارێ
لە ئاسمان بم لەبەر تۆ دێمە خوارێ
نا نا نا نازانێ کەس وەك تۆ نازانێ
داوای گیانم بکەیت بە بئ دوو دل دەڵێم هانێ

جوانی یەکەمی هەتا دەیەم
خۆت مەخە بەر چاوان سوێند دەدەم
خەڵکی ناحەزن دڵیان ئێشا
کاتێ دێیە دەرێ لە ماڵێ
کەمێ خۆت داپۆشە
دڵم وا پێی خۆشە
نازت لێ دەبارێ، دڵم بدەیە جارێ
لە ئاسمان بم لەبەر تۆ دێمە خوارێ
نا نا نا نازانێ کەس وەك تۆ نازانێ
داوای گیانم بکەیت بە بئ دوو دل دەڵێم هانێ

نازت لێ دەبارێ، دڵم بدەیە جارێ
لە ئاسمان بم لەبەر تۆ دێمە خوارێ
نا نا نا نازانێ کەس وەك تۆ نازانێ
داوای گیانم بکەیت بە بئ دوو دل دەڵێم هانێ

Print Friendly, PDF & Email