Nasri Razazi – Bargai Xam

Naser Razazi

ناصری ڕەزازی – بارگەی خەم

بارگەی خەم
هۆنراوە : ئەحمەد محەمەد
ئاواز : حەسەن غەریب
میوزك : توانا خورشید
گۆرانیبێژ : ناسری رەزازی
ساڵ : ٢٠٠٠
کۆنسێرتی سلێمانی

بارگەی خەمم ھەڵگرت و ھاتم بەرەو شارەکەم
ھاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەسس و کارەکەم

بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم

ھاتووم وەکوو شەماڵێك چڵ و گەڵا بدوێنم
پاییزی غەریبی دڵ بە جارێ ھەڵوەرێنم

کە من نمەی باران بم، ئێوەش ئاوێنەی باخمن
ھەرچەندە لێتان دوور بم ھەنسك و ئاھی ناخمن

دڵم پرسەخانەیە، سەرم بەفری زستانە
ھەمیشە خەم لە چاوما باڵاترین میوانە

وەك باڵندەی لانەواز، تەڕە و بێ ناونیشانم
چەن شیرینە کە دەڵێم من خەڵکی کوردستانم

Print Friendly, PDF & Email