Qadri Syahi – Har mnm Aw kasa

Qadir Syahi

قادری سیاحی – هەر منم ئەو کەسە

هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ ماوە
حەز لە کەس ناکەم قەت تاکوو دونیا ماوه
هەر تۆی قسەی عیشقم، توخوا مەمخە لاوە
توخوا مەمخە لاوە، جەرگم سووتاوە

هەر تۆی خۆشەویسیتم، بەدڵ دەتپەرستم
هەر ئەتۆی تەکیەگاهی، شیعر و هەڵبەستم
بەیادی دوو چاوت، بەخودای بێ مەی مەستم
وللە بێ مەی مەستم، تۆی قسەی عیشقم

ڕەنگ زەەردو چاو بەگریانم بە خودای بێ تۆ
بێ دەنگو مات و غەمبارم وللە بێ تۆ
جا بۆچیمە ئەمن ئەو ژیانە بێ تۆ
ئەو ژیانە بێ تۆ ئەی قسەی عیشقم

 

 

Print Friendly, PDF & Email