حەمەی مامڵێ – شەمامە و شڵێرە
هۆنراوە: فۆلكلۆر
شەمامە و شڵێرە شلێرە شەمام تەنکی
ناردم بێتە ئێرە، دەنا ئێرە، ناسك و تەنکی
ماچ کردنی خێرە، ئرێ خێرە، شەمام تەنکی
شەمام لە بەر نانی، لە بەر نانی، شەمام تەنکی
پێم نا لە کلدانی، کلدانی، ناسك و تەنکی
عەوام بووم نەمزانی، نەمزانی، شەمام تەنکی
شەمام لە بێستانی، بێستانی، شەمام تەنکی
مەستە چاوی جوانی، چاوی جوانی، ناسك و تەنکی
پەخشە کەزیانی، کەزیانی، شەمام تەنکی
شەمام دڵی ئێشا، دڵی ئێشا، شەمام تەنکی
کلی لە چاو کێشا، لە چاو کێشا، ناسك و تەنکی
کلدانی لە پێشە، لە پێشە، شەمام تەنکی
شەمام لە تارانێ، لە تارانێ، شەمام تەنکی
با بێتە هەیوانێ ، هەیوانێ، ناسك و تەنکی
بە ناز چاو دەڕوانێ، دەڕوانی، شەمام تەنکی
شەمامەی خەت خەتە، خەت خەتە، شەمام تەنکی
گوڵی بە قیمەتە، بە قیمەتە، ناسك و تەنکی
ماچ کردن خەسرەتە، حەسرەتە، شەمام تەنکی
شەمامە و شلێرە، شلێرە، شەمام تەنکی
ناردم بێتە ئێرە، دەنا ئێرە، ناسك و تەنکی
ماچ کردنی خێرە، ئرێ خێرە، شەمام تەنکی