Hamai Mamle – Menale

hamai mamle

حەمەی ماملێ – مینالێ

مینالێ

زانیوتە میوە مینا گیان بۆچی شیرینە؟
شەکەر لێو نوستوون مینا گیان لە ژێرزەمینە
ئای لە مینا لێ،  مینا گیان بە چاو شەڕ دەکا
داوای شەش دانگی مینا گیان ئیمانم دەکا

هەوایەکی خۆش مینا گیان  مەڵبەندی نەبوون
هەموو کەس بە تای مینا گیان کراسێ نوستوون
ئای لە مینا، مینا گیان  بە چاو شەڕ دەکا
داوای شەش دانگی مینا گیان ئیمانم دەکا

ئەو سەرچاوانەی مینا گیان لە سەر هەردانن
فرمێسکی چاوی مینا گیان جوانەمەرگانن
ئای لە مینا، مینا گیان  بە چاو شەڕ دەکا
داوای شەش دانگی مینا گیان ئیمانم دەکا

نەرگیسی چاوکاڵ مینا گیان دەمەو بەهارە
تاوێکی لادە مینا گیان دەشت و کۆسارە
ئای لە مینا، مینا گیان  بە چاو شەڕ دەکا
داوای شەش دانگی مینا گیان ئیمانم دەکا

چاوی جوانانت میان گیان کەوتوونە بن گڵ
نیشانم دەدا مینا گیان کەردوون بە سەرچڵ
ئای لە مینا، مینا گیان  بە چاو شەڕ دەکا
داوای شەش دانگی مینا گیان ئیمانم دەکا

 

 

Print Friendly, PDF & Email