Hamai Mamle – Sabri Gyan

Hamai Mamle

حەمەی ماملێ – سەبری گیان

سەبری گیان هەستە بەیانە
سەبری گیان هەستە بەیانە
درەنگە بۆ خەستە خانە
خەستە خان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە

ئەمان لێ لێ وەی سەبرییە
چاو ڕەشەی چل کەزییە
ئاگات لە حاڵی من نییە
ڕۆژی حەشرێ جوابت چییە

خۆزگەم بە دوێنێ نیوەڕۆ
خۆزگەم بە دوێنێ نیوەڕۆ
سەبرییان برد بۆ تانجەڕۆ
جلیان بۆ کرد لە گوڵە هێرۆ
ئەمان ئەمان ئەی زەمزەمە

ئەمان ئەمان ئەی زەمزەمە
ئەمان ئەمان ئەی زەمزەمە
هەرچەند ماچی بیکەی کەمە
ناوی دڵــــــم پڕ لـــــە غەمە
بەهەشت بێ تۆ جەهەندەمە

سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلا کوردی لەبەرناکەم
دڵی ئاشقان لەخۆم ناکەم
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە

ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
چاو ڕەشەی چل کەزییە
ئاگات لە حاڵی من نییە
ڕۆژی حەشرێ جوابت چییە

Print Friendly, PDF & Email