Hardi Salami – Nawe To

Hardy Salamy

هەردی سەلامی – ناوی تۆ

تێکستی و میلۆدی: هەردی سەلامی 

ئێستاش کە ناوی تۆم لەلا ئەھێنن
بە ئێشترە لەوەی دڵم دەربێنن

بە باسکردن لە چیرۆکی من و تۆ
بەسەر سەرما بەفری ڕەش ئەبارێنن

تۆ ژیان و گیانی منی
ھێشتا ھەموو دوونیای منی
تۆ…بەڵێ تۆ…….

تۆ ڕابردوو و ئێستای منی
خەونی ھەموو شەوانەمی
تۆ…بەڵێ تۆ…….

گەرچی ڕۆشتی
ئێستا لەلام نەماوی
ھێشتا جێگام لە دڵدا بۆ داناوی

ئەگەر چی دڵ لە سەد لاوە شکاوە
تۆ ھەیکەلی و ھیچکاتێ نەڕووخاوی

تۆ ژیان و گیانی منی
ھێشتا ھەموو دوونیای منی
تۆ…بەڵێ تۆ…….

تۆ ڕابردوو و ئێستای منی
خەونی ھەموو شەوانەمی
تۆ…بەڵێ تۆ…….

Print Friendly, PDF & Email