Hamai Mamle – Xami Xom Neya

Hamai Mamle

حەمەی ماملێ – غەمی خۆم نیە

غەمی خۆم نیە غەمی تۆمە
غەمبارم من ڕەنجەڕۆمە
بە دڵ عاشق ئازیزم
بە خاڵت بووم دیدەکەم
مەڵێ شێتە شێتی تۆمە

بە برۆ فەرمووت بڕۆ بۆیە
ئێستا گریان و ڕۆڕۆمە
دەس هەڵناگرم ئازیزم
لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە

چ خوێن ڕێژە تیغی ئەبرۆت
من شەهیدی تیغی برۆمە
دیل و شەیدای عەزیزم قامەتی تۆم دیدەکەم
قامەتی من بۆیە کۆمە

مەیلت نانێم تاکو دەمرم
خۆزگە بمرم گەر بە درۆمە
دەنگت خۆشە عەزیزم بۆیە ئەمنیش دیدەکەم
عاشقی حەیران و لۆلۆمە

بەبرژانگت قەسەم تا هەم
گرفتاری داوی تۆمە
ناکەم مەنعی عەزیزم تۆ چۆن جوانی دیدەکەم
مەنعی هاری دڵی خۆمە

غەرقی چۆمی عیشقی تۆ بووم
تۆ نەجاتم دە لەو گۆمە
لێم مەپرسە عەزیزم بۆچی دەگریم دیدەکەم
کێشەم دەگەڵ بەختی خۆمە
دەسا ڕۆحمێك عەزیزم بە حاڵم کە دیدەکەم
بۆ تۆ دایمە ڕەنجەڕۆمە

Print Friendly, PDF & Email