نەریمان بابان – نەکەی ئازیز
نەکەی ئازیز
وتنی: نەریمان بابان
نەکەی ئازیز بەجێم بێڵی کەمن وا هۆگری تۆ بم
نەکەی گیانم بسوتێنی کە سوتوی ئاگری تۆ بم
نەکەی هیوام بخنکێنی لەدەریای کۆچی ناوەختا
ونی کەیت ناو بەهاری من لە گێژاوی خەمی سەختا
ئیتر بۆ رەنجەرۆبم من لە دوای ئو عومرە ناکامە
کەدەستێکی خەزاناوی تەلیسمی چاوی هیوامە
گڕو ئەو تینە خەمۆشکە لە تاڵاوی هەناسەمدا
من و خۆشت مەسوتێنە لە سایەی گەرمی تاسەمدا
مەڕۆ هەر خۆت بەبێ دەنگی بەرەو بیابانی کۆتایی
کە ناسۆر چاوەڕێمانە لە دووری گۆشەی تەنیایی
کە تۆ چرای ژیانم بیت واز لە تیشکی خۆر ئەهێنم
ئەگەر رووناکی تۆ نەبێت ئیتر من بۆچی بمێنم
التعليقات مغلقة.