Mazhari Xalqi – Jazhni Baharan

Mazhari Xalqi

مەزهەری خالقی – جەژنی بەهاران

جەژنی بەهاران
وتنی: مەزهەری خالقی

هۆنراوەی: عوسمان ئەحمەدی
میلۆدی: حسەین یوسف زەمانی
ئەرێنج و ڕابەر: مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای گەورەی تاران ١٩٦٩

هەستە ئەی نازەنین، باخچەی دڵداری و وەفا
گوڵشەنی عیشق و سەفا، ئەمڕۆ گوڵ بارانە
بولبولی باغی دڵ، مەست و غەزەڵ خوانە
کیژۆڵەی نازداری گوڵ، ئەمرۆ لەلام میوانە
لانەیە پەیمانەمان، گوڵشەنە مەیخانەمان
جەژنی بەهارانە
دەشت و دەر، سەر بە سەر، حەریری سەوزی لەبەر
شنەی نەسیمی سەحەر، لە غونچە میوانە
ناچێتۆ لە یادم، ئەو ڕۆژە زۆر جوانە
سەرخۆش و مەست و شاد،
ڕاست جوانە ئەم پەیمانە
پارەکە ئەم وەختە بوو
هەر دوو بە جووت دوو بە دوو
هەر لەم گوڵستانە

Print Friendly, PDF & Email