Nariman Baban – Taw

Nariman baban

نەریمان بابان – تاوو

وتنی: نەریمان بابان
تێکست ومیلۆدی : نەریمان بابان

بە من چی خۆر لە کوێ هەڵدی
بە من چی ئەو چەنیك جوانە

وەرزەکانیش هەمووی گوڵ بن
خۆ بۆ من هەر خەمو و ژانە

ڕەنگی ئەم شارە بە بێ تۆ چەند گۆرا
بە من چی ئەم دنیا کە دەڵێن لێ تۆراوە

لە باوەشی خەم بە چاوی پڕ لە گریان
فرمێسك ئەڕێژم بۆ کۆڵانەکەی جاران

تەماشا کەن ئەم وڵاتە تەمەن وەكو ڕەشەبایە
ڕەنگەکانیش لە یەك ئەچن ڕۆژەکانیش وەك یەك وایە

وەکو باران نمەی ئەکرد
چاوی ماندوی بێ هیوای من
ئەویش وەك من پەرێشانە
چاوەرێی چیم بۆ خۆم ئەکرد
بۆ من نەبوو ئەم دنیایە
دە با بڕوا ئەم ژیانە

لە خۆت نەپرسی بۆچی دەنگم نەما
وەرەو ببینە کە ئێرە چەن شیواوە

هاواری من بوو بۆ خەونێکی گۆراوە
تەمەن بەسەر چوو دڵم هێزی نەماوە

ئەگەر ڕۆژیك بە خەیاڵی عێشقی ون بوت گەڕایتەوە
دڵ نیابە لە خەم زیاتر هیچ لەگەڵ خۆت نابەیتەوە

وەکو باران نمەی ئەکرد
چاوی ماندوی بێ هیوای من
ئەویش وەك من پەرێشانە
چاوەرێی چیم بۆ خۆم ئەکرد
بۆ من نەبوو ئەم دنیایە
دە با بڕوا ئەم ژیانە

Print Friendly, PDF & Email