Burhan Majid – Zangi Telephone

بورهان مەجید

بورهان مەجید – زەنگی تەلەفون

زەنگی تەلەفون
وتنی: بورهان مەجید

نیوەی شەوە دوا درەختی شەقامەکان نوقمی شـــەون
نیوەی شەوە دوا سەرخۆشی کۆڵانەکان نوقمی خەون
منیش تەنیا لەســـــەر چــــــرپا شــــکاوەکەم ڕاکشاوم
خامۆش ئەڵـــێی ئاســــەواری وڵاتێکــی داڕووخـــــــاوم
غوربەت و مــەی چـــاوەکانمە ژوورەکـــەشم چۆڵەوانی
گــــریان هاورێ و گـــــۆرانیشم برینێــــکە ئەرخـــەوانی
برینــــــی من برینێـــــکە پــــڕ لە ژانــــی چـــــاوەڕوانی
لــەبۆ زەنگی تەلەفــــونێك شەپــــۆل ئەدا هەراســـانی

هـــــاوار لــــە سوێـــی مەرگی ژوان چەند گرانە  چەند گرانە
درۆی نەبێ خــــوا نەکـــــردە ئەڵێــــی مەرگــــی ئــــــازیزانە
شەو تێپەڕی و ئەوەی ویســــتم تاوێ دەنگـــی نەڕژانە گوێم
ئەوەی ویســـتم تەنها تۆزێــــك بائــــارامی نــــەڕژانە گــــوێم
ناچـــــار چــــرپام تەنیا کـــردو تەلەفـــونم کـــردە هـــــاورێم
هاوارم کرد ئەلو ئەلو دڵی مردوو چیتان ئەوێ..چیتان ئەوەی

 

 

Print Friendly, PDF & Email