حەمەی ماملێ – سهر له سهر رانی
سەر لە سەر ڕانی- بە دەنگی ماملێ
زۆرم حەول لە دوو دا
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
بێ وەفا بووی نەمزانی
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
شەو و شەوگارم شەق کرد
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
لەناو سینگ و مەمکانی
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
کەڵەگەتێ نابینم
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
هەناوم بۆی نەماوە
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دەڵێن شووی کردووە یەمین
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دیارە وەفای نەماوە
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
ئاشق و ماڵوێران بووم
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
بە برێستی خۆم نەزانی
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
با بڕوا بە نەعلەت بێ
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دۆستی نامیهرەبانی
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
یار بۆ من بێ وەفا بووی
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
تازە ناکەم دڵداری
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
شەرتە دەچمە بیابانێ
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
نامێنمەوە لە شاری
سەر لەسەر ڕانی، تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ