میران علی – شێتی تۆم
دای لێـــــم نیگای چــــاوەکانت
بمکە هاودەمی خۆت بۆ ژیانت
بە جارێ هۆش و فیکرت بردم
ئــــــــارەزومە کە بێمە ژوانت
شێتی تــــــــۆم من شێتی تـــۆم
ئاشقی تــــــــۆم بمێنە بــــــــۆم
خەڵکەڵێـــــن شێت و ــــتورەی
نازانن لەگەڵ تۆ چەن لەسەر خۆم
ئەو دڵەی خۆمم دەمێکە پێت داوە
گیرۆدەی کردوم ئەو جوتە چاوە
گیان و هەناسەم بە جارێ دەبا
بۆ تۆ ئەژیم ئەمرم تا دونیا ماوە
ئارامی گیانمی هێزو هەناومی هەمیشە بۆم بمێنە
تۆم لە جێگای هەموو کەسی خۆم داناوە وەرە بمدوێنە
چ هەستێكم ئەداتێ ئەو کاتانەی ئەتبینم… ئەتبینم
دونیا هەمووی بە لایەك. تۆش بە لایەك ئەوینم
ئەو دڵەی خۆمم دەمێکە پێت داوە
گیرۆدەی کردوم ئەو جوتە چاوە
گیان و هەناسەم بە جارێ دەبا
بۆ تۆ ئەژیم ئەمرم تا دونیا ماوە