Rebuar Bangina – Satek Nzeki

ڕێبوار بەنگینە

ڕێبوار بەنگینە – ساتێك نزیکی

هۆنراوە: پشکۆ نەجمەدین

ساتیك نزیکی لە من مەڕوانە
ئەوینت گڕکان ئاگر بارانە
نەك خوا نەکردە پڕیشکی دڵم
لەسەر ڕوخسارت بێت بە نیشانە

دڵ کە دەسوتێت لە دووری ئازیز
چەند جوانە کڵپەی ئەم دابڕانە
کە فیراق نەبێت لیقای دڵ نابیت
جودایی ناڵەی فەنای دڵانە
فەناش ترۆپکی تێهەڵکێشانی
چیروکی ناخو ڕۆح و گیانمانە

من عاشقەکەی دڵ و گیانی تۆم
دوور بم یا نزیك چاو گریانی تۆم
لێو مەبزوێنە بێ دەنگیت جوانە
نیگات ڕۆمانی عیشق و ژیانە
ڕێگای ئەوین و هەستو ویژدانە

ساتیك نزیکی لە من مەڕوانە
ئەوینت گڕکان ئاگر بارانە
نەك خوا نەکردە پڕیشکی دڵم
لەسەر ڕوخسارت بێت بە نیشانە

Print Friendly, PDF & Email