Nasir Razazi – Payza Payza

Nasir Razazi

ناسری ڕەزازی – پایزە پایزە


پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەك بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

وەرزی ھاتنەوەی کۆچ و کۆچ بارە پایز
بۆیە مات و خەمبارە ھەر وەك بووکی زیز

پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەك بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

ھەوار و ھەوار چۆڵە جێ ژوانگەی یاران
ھاوار بە ماڵم کوانێ ئەو خۆشیەی جاران

پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەك بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

بەرگی خەم دایپۆشیوە کوردستان یەکسەر
ھەر قەل و گاڵاوە گەر دوور بێ لە کاسەر

پایزە، پایزە، پایزە و ھەواران
وەك بووکی رەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران


Print Friendly, PDF & Email