Miran Ali – Sheti Tom

Miran Ali

میران علی – شێتی تۆم

دای لێـــــم نیگای چــــاوەکانت
‎بمکە هاودەمی خۆت بۆ ژیانت
‎بە جارێ هۆش و فیکرت بردم
ئــــــــارەزومە کە بێمە ژوانت
‎شێتی تــــــــۆم من شێتی تـــۆم
ئاشقی تــــــــۆم بمێنە بــــــــۆم
‎خەڵکەڵێـــــن شێت و ــــتورەی
نازانن لەگەڵ تۆ چەن لەسەر خۆم

ئەو دڵەی خۆمم دەمێکە پێت داوە
گیرۆدەی کردوم ئەو جوتە چاوە
گیان و هەناسەم بە جارێ دەبا
بۆ تۆ ئەژیم ئەمرم تا دونیا ماوە

ئارامی گیانمی هێزو هەناومی هەمیشە بۆم بمێنە
تۆم لە جێگای هەموو کەسی خۆم داناوە وەرە بمدوێنە
چ هەستێكم ئەداتێ ئەو کاتانەی ئەتبینم… ئەتبینم
دونیا هەمووی بە لایەك. تۆش بە لایەك ئەوینم

ئەو دڵەی خۆمم دەمێکە پێت داوە
گیرۆدەی کردوم ئەو جوتە چاوە
گیان و هەناسەم بە جارێ دەبا
بۆ تۆ ئەژیم ئەمرم تا دونیا ماوە

Print Friendly, PDF & Email