Dyari Qaradaxi – Lera Waya

Dyari Qaradaxi

لێرە وایە – دیاری قەرەداغی


شیعر | مازیار فایەق
میلۆدی و ڤۆکال | دیاری قەرەداغی
ئەرەینجمێنت و ڕیکۆرد | بڵند قەرەداغی
سۆڵۆی ئیلکتریک ساز | رێباز ئەمین
پیانۆ | هێمن حسێن


لە شاری پڕ موحیبەتدا بە حەسرەتی یەک ئامێزم
من بە چەشنی گوڵفرۆشی وڵاتی ڕق، پەراوێزم

وەک کەسێکی بەجێماوی ناو شارێکی چۆڵکراوم
بانگەوازی ئەشق دەکەم کە خۆم ئێستا دڵشکاوم

لە دوا تاڵی پرچی ڕەشم بە پێنووسی خەم و ئێشم
تابلۆی بەفر و کفنی گەڵای وەریوی عومرم ئەکێشم

لەم ھەوارە نامۆیەدا کەسێ نییە گوێم لێ بگرێ
ئەوەی لێرە ھەناسەبات قەدری نییە، مەگەر بمرێ

ئەشک بۆ مردوو ئەڕێژن، زیندووەکانیش ئەگریێنن
خەم بۆ گەڵای وەریو ئەخۆن، گەڵای داریش ئەوەرێنن

لێرە وایە سەدان جەخار، دڵڕەق نەبی، نابی بە یار
تا ون نەبی باست ناکەن، بێدەنگ نەبی لێت تێناگەن

بۆیە ئێستا چەشنی مۆمێک ئارەزووی دڵ فەنابوونە
چونکە لێرە باس و خواسی خۆرھەتاو، دوای ئاوابوونە

Print Friendly, PDF & Email