Shaxawan Kai – Heshta Namrdoom

Shaxawan Halabjaye

شاخەوان کەی – هێشتا نەمردووم

تێکست: مازیار فایەق

کە پەیمانم دا نەشکا پەیمانم
بۆ تۆم تەرخان کرد ھەموو ژیانم
بۆ سڵاوێکی نامەی بێگانە
دڵم پڕ بکا لەم گومانانە ؟

ھێشتا خۆشمەوێی ئەشقت لە ناخە
تۆ و پەپوولەکان دڵ بۆتان باخە
پێت ناڵێم بڕۆ لە لام مەمێنە
بەس ئەم گومانەم لە دڵ دەربێنە

ھێشتا نەمردووم کێ شوێنم ئەگرێ ؟
ئەوەی بۆی ئەژیت، وەک من بۆت ئەمرێ ؟
خۆشم ئەوێیت و ڕقیشم لێتە
گومان ئەکەم و باوەڕم پێتە
دڵم ڕاڕایە خوایە ڕایگرە
ھەر بڕیارێک بەم تەنھا ئاگرە

ھێشتا خۆشمەوێی ئەشقت لە ناخە
تۆ و پەپوولەکان دڵ بۆتان باخە
پێت ناڵێم بڕۆ لە لام مەمێنە
بەس ئەم گومانەم لە دڵ دەربێنە

Print Friendly, PDF & Email