ڕێبوار بەنگینە – دوا نیگا
تێکستی: ئاکۆ کانەبی
ئاواز: ڕێبوار بەنگینە
مۆسیقا: فریا كاڵێ
تۆغــــــەریبی وشکی کردیت منیش دووریی تۆویــارانم
چاوت لێیە چەند بێ ڕەنگم ئەڵێی خاکی بێ بـــارانم
تــــۆ خــــەزانی دووریی وڵات دواگــــەڵاتــی وەرانـــدووە
منیش شەوانی بـــێ تۆیی چاومی گەلێك گـــریــاندووە
ئـێوارەیەو بەتـــاسەوە لەدوانیگـــای خـــــۆر ئــەڕوانـم
کزە ئەسوتێم لەحەسرەتا ئەڵێی چرای بەرهـــەیوانم
ئێوارەیەو تــەمی خــەمێك ژوورەکـــەمـــی داپــــۆشیوە
دڵـــــم ئەڵێی لەگـــۆڕدایە دوا پێکی خـــەمــم نــۆشیوە
ئێـــــوارەیەو چـــاوم پڕە لــەفرمێسکی بـــێ هیوایی
لـــەژوورێکی ساردوسڕا دۆشدامـــاوم بـــەتـــەنیایی
ئێــــوارەیەو کــــەسێك نیە تــــاسەی دڵــــم بشکێنێ
چـــاو لەڕێگای باڵدارێکم بۆ تـەنیایم بجریــوێنێ