Sana Barzanji – Mn Aw Kcham

Sana Barznji

سەنا بەرزنجی – من ئەو کچەم

تکێست: ژیار بەرزنجی & نەڤید زەردی

من ئەو کچەم ساڵانێکە
لە ژورەکەی تەنیایمدا
گۆرانی بۆ دڵ دەخوێنم
بەتاری دڵ و گیتارم
دەنگم دەڕواو نادیارم
نامۆم بۆ خەڵك و بۆ شارم

هەستم پرە لە هۆنراوە
پێم خۆشە هەموی هەڵڕێژم
دڵم پرە لە نەیاران
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم؟

دەنگی خۆم و گیتارەکەم
لە ژورەکەم هێنامییە دەر
پاراو بو باخچەی ژیانم
داری ئاواتم هاتە بەر

من ئەو کچەم کە کۆڵنادەم هیچ کات
ناهێڵم کەس بتوانێ ناوم پیس بکات
کەس بە زۆر پێی ناڵێ چی بکات
ئازاد بژی نەوەك ئارەزوی فڕین کات

کە چۆن ئەیەوێ با بژی
ئەو بێزارە لە تاڵی ژین
پێت ئەڵێ کە تۆ چیتر ژن ناکوژی
نابینی چەند فرمێسکم رژی

با بژیم منیش مافم هەیە
وەك تۆ منیش هەقم بەسەر دنیاوە یە
بڕیم هەرچی سەختی ڕێگا هەیە
کاتێ کەس نەیپرسی چی لە دڵتا هەیە؟

من ئەو کچەم ساڵانێکە
لە ژورەکەی تەنیایمدا
گۆرانی بۆ دڵ دەخوێنم
بەتاری دڵ و گیتارم
دەنگم دەڕواو نادیارم
نامۆم بۆ خەڵك و بۆ شارم

هونەر بۆ من خولیاو هەستە
ژینە ژیانە مەبەستە
تا دوا تروسکەی خۆری ژین
ماندو نابێ دڵو جەستە

دەنگی خۆم و گیتارەکەم
لە ژورەکەم هێنامییە دەر
پاراو بو باخچەی ژیانم
داری ئاواتم هاتە بەر

Print Friendly, PDF & Email