Rebwar Bangina – Shahid

Rebwar Bangina

ڕێبوار بەنگینە – شەهید

ئەی شەهید، ئەی نموونەی ئازایی
نەڕژا خوێنی تۆ بە خۆڕایـــــــــی
خوێنت ناشتویە داری ئـــــــازادی
دێت لە دوای شینی ئێوە شــــــادی

لە ناو خەیاڵی ئەمشەوم بەدیت ئەکەم
پڕ بە دڵــم هـاوار ئەکەم، تاســەت ئەکەم
خۆشـــم ئەوێت هێندەی خۆشەویستی دنیا
خۆشەویستیت گەلێك قووڵە هێندەی دەریا

وەرە ببە بە باران و کێڵگەی دڵم تێر ئاو بکە
وەرە برینی ئەم زامە بەیەك جاری سارێژ بکە
وەرە وەكـــــــو تەیرێکی باڵـــــــدار وەرە لام
پیرۆزی لام هاوڕێی تەنیام، پیرۆزی لام هاوڕێی تەنیام

وەرە خەندەی گۆرانی نوێ، چرای بینی کاروانی ڕێ
وەرە وەكــــــو تەیرێکی باڵــــــــدار وەرە لام
پیرۆزی لام هاوڕێی تەنیام، پیرۆزی لام هاوڕێی تەنیام

https://youtu.be/GGnIBM3hfHk

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.