Rebwar Bangina – Yala Day Tipi Kashkol

Rebwar Bangina

ڕێبوار بەنگینە – یەڵا دەی تیپی کەشكۆڵ

یەڵا دەی تیپی کەشکۆڵ تۆپ پێش خۆت دە بەرەو گۆڵ
دە خێرا گۆڵ بکەن گۆڵ تا بتانخەینە سەر کۆڵ

سالە بۆ مامە خەمە تا زوو بیدەێتی کەمە
سیروان بۆ مامە خەمە تا خوو بیدەیتێ کەمە
صڵاح نەهێڵی گۆڵ بێ، گۆڵی تیپی ئێمە چۆڵ بی
صڵاح نەهێڵی گۆڵ بێ، گۆڵی تیپی ئێمە چۆڵ بی
یەڵا دەی تیپی کەشکۆڵ تۆپ پێش خۆت دە بەرەو گۆڵ

ئاغا گیان تۆش پاص بدە، بە سی مەتری پاص بدە
دەی یانەی سلیمانی دەرزەن نەخەیتە بانی
مامە خەمە خەم مەخۆ، ئەیبەنوە سەربەخۆ
مامە خەمە خەم مەخۆ، ئەیبەنوە سەربەخۆ
هەر کام لا بیبەنەوە شادی ئەبخشنەوە
هەر کام لا بیبەنەوە شادی ئەبخشنەوە
یەڵا دەی تیپی کەشکۆڵ تۆپ پێش خۆت دە بەرەو گۆڵ
یەڵا دەی تیپی کەشکۆڵ تۆپ پێش خۆت دە بەرەو گۆڵ

https://youtu.be/OmhO0tE2qDw
Print Friendly, PDF & Email