Kamal Muhamad – Hardu Chawm

Kamal Muhammad

کەمال محەمەد – هەردوو چاوم

هەردوو چاوم
وتنی: کەمال محەمەد

 

هەردوو چاوم فرمێسك ڕژێنە ئەمشەو
سۆز وناڵەم جگەر سووتێنە ئەمشەو

تەمی زوڵفت لە سەر ڕووت لادا بۆیە
مانگی چواردە بێ سەرو شوێنە ئەمشەو

بە شانەی کردووە پەرچەم سەیرکە
سلێمانی گوڵاو پڕژێنە ئەمشەو

لە مەستی چاوی مەستی تۆ ئەزیزم
دڵەی مەستم بێ سەروو شوێنە ئەمشەو

دەروونم بۆن چەکی سووتاوی لێ دێ
گڕی ئاهم چیا تاوێنە ئەمشەو

لە قینی ناحەزان توخوا گوڵی من
بە زامانم چاویك بخشێنە ئەمشەو

 

Print Friendly, PDF & Email