Hardi Salami – Niway Zhianm

Hardi Salami

ھەردی سەلامی – نیوەی ژیانم

نیوەی ژیانم
ووتنی : ھەردی سەلامی
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٨

سڵاو خەمی نیوەی ژیانم
هاتووم وازت لێبێنم
هاتووم لە نێو دڵی شکاوما
بەیەکجاری دەرت بێنم

سڵاو خەمی نیوەی ژیانم
هاتووم وازت لێبێنم
هاتووم لە نێو دڵی شکاوما
بەیەکجاری دەرت بێنم
ناوی من بڕیارێکی مناڵانە
نانا نا نا ئەمە دواین دیدارمانە

چیتر بەرگەی فێڵ ودرۆی تۆ ناگرم
لە تاوی تۆ وا خەریکە ئاگـر ئەگرم
هەتا ڕۆژێ هیوایەکم بۆ ئەهێنی
سەد جار ریشەی ئەم دڵەی من دەرەهێنی
لێم ببوورە لەمە زیاتر بەرگە ناگرم
ویستت بڕۆی دوو دل مەبە ڕێت لێناگرم

پێت وانەبێ لە تۆ دووربم ھەر زوو ئەمرم
ئیتر بۆ خۆم و دڵی خۆم ڕێگا ئەبڕم

سڵاو خەمی نیوەی ژیانم
هاتووم وازت لێبێنم
هاتووم لە نێو دڵی شکاوما
بەیەکجاری دەرت بێنم
ناوی من بڕیارێکی مناڵانە
نانا نا نا ئەمە دواین دیدارمانە

Print Friendly, PDF & Email