Zyad Asaad – Skala

Zyad Asaad

زیاد ئەسعەد – سکاڵا

لە دوورەوە
وتنی: زیاد ئەسعەد

لە دوورەوە خۆشم ویستی
بەدەست خۆت نەبوو
بە دەست خۆم نەبوو
دڵت ویستی دڵم ویستی
لە دوورەوە لە دەرگای دڵت دامو
هاتی وتت ناڕۆمەوە ناڕۆمەوە
،چویتە قوڵای دڵم
هەرچەند ئەکەم نادۆزمەوە
تۆ ئەی کچی وەلاتی عەشق و
شاری هەڵمەت و قوربانی
دڵم حەیرانی دەشتی عاشقانە
بە هەناسەی تۆ سەربەرزە ژیانی
بەلام ئاخ هەزار
من و تۆ هەرگیز بە یەك ناگەین
چارەنووسمان وەڵاتیکە بێ ناونیشان
هەرچەند بڕۆێن قەت پێی ناگەین
لە دوورەوە لە دوورەوە
تۆ دڵ شکاو هاوار ئەکەی
لەدەست عەشقێكی بێ سەرنجام
لە دوورەوە منی داماو هاوار ئەکەم
ئەگریم بە دڵێکی پڕ لە زام

هەوار بەرم بۆ کام لا
لای چێ بکەم سکاڵا
هاواری من گریان و ژانە
خودا بە دەردی دووری
بۆ دل کوانێ سەبووری
خودا كێ پەنای ئاشقانە

ساڵانیك بوو چاوەڕێت بوم
لە دور هاتی گڕی عاشقت
بە جاڕێ سوتاندی گریانم
لەو ڕۆژە  لە دڵما لە
هەر کوێی بم  لەگەڵمای
بۆیە ناتوام بیێ تۆ ناتوانم ناتوانم
ئاخر ئەشقت هەتا هەتایە
لە خوینمایە بەڵام چی بکەم
چارەنوس کە وایە خودایە
تۆ باران من بیابان
من زەوی و تۆ ئاسمان
ناگەین بە یەکتر چی
بکەم هاوارە خودایە

Print Friendly, PDF & Email