Zyad Asaad – Amshaw Hatum

زیاد ئەسعەد

زیاد ئەسعەد – ئەمشەو هاتووم

ئەمشەو هاتووم
وتنی: زیاد ئەسعەد

ئەمشەو هاتوم لەگەڵت ئاشت ببمەوە
ئەمشەو هاتووم گرەو لە عەشق بەرمەوە
گیانە لەدوای تەمەنی جودایی درێژ
ئەوە هاتووم وەکو مۆم لە عەشقت بتوێمەوە
هاتووم بۆ بەر دەرگات دەررگام لێبکەرەوە

لەدەرگا ڕاوەستام زەنگم لێدا
لە کوچەی ئەشقێکی چۆڵ و بێدەنگدا
هیچ دەنگێ هیچ  ڕەنگێ وەڵامێك نەبوو
بەڵام چاوەڕێ بووم لە نیوەی شەودا
ئەمشەو هاتووم لەگەڵت ئاشت ببمەوە
ئەمشەو هاتوم گرەو لە عەشق بەرمەوە
ئەمشەو لەدوای تەمەنی جودای درێژ
هاتووم وەك مۆم لە عەشقت بتوێمەوە
هاتووم بۆ بەر دەرگات دەرگام لێبکەروە
هاتووم بۆ بەر دەرگات دەرگام لێبکەروە

ئاخۆ خودا کەی دێتەوە یار
ڕەحمێ کە بەدڵ عاشقی هەژار
نیوە شەوە دونیا بێدەنگە
چاوەڕوانم من لەنێو کوچەو شار
لەناکاو دیم لە پەنجەرەی یار
مۆمێك داگیرسا چرای دوو دڵدار
دیم ئەوا یارم بەبێ ڕەحمانە
لەگەڵ یەکێ تر ئاە  مەست و حەیرانە
ئەمشەو هاتووم لەگەڵت ئاشت ببمەوە
ئەمشەو هاتووم گرەو لە عەشق بەرمەوە
ئەمشەو لەدوای تەمەنی جودایی درێژ
هاتووم وەك مۆم لە عەشقت بتوێمەوە
هاتووم بۆ بەر دەرگات دەرگام لێبکەروە
هاتووم بۆ بەر دەرگات دەرگام لێبکەروە

 

Print Friendly, PDF & Email