Dyari Qaradaxi – Werana

dyari qaradaxi

دیاری قەرەداغی – وێرانە

هۆنراوەی: ئەحمەد محەمەد

لە روخساری من مەروانە خۆر لە چاوما قەت هەڵنایە
کە بەخەندە بۆ تۆ ئەدوێم قولپی گریان لە ناخمایە
نە گریانم خەندە ئەگرێ و نە فرمێسکم گوڵ دەرئەکا
زەردەخەنەش بێتە لێوم دیارە دڵم فریو ئەیا

ئاسمانێکم بێ ئەستێرە دەریایەکم بەبێ شەپۆل
وەك پەیکەری بێ ناونیشان لە وێرانەی شارێکی چۆڵ
کانی چاوم ووشك بووە دڵ و هەستم بیابانە
وەكو مردوو  خۆم ئەبینم کە بێ خەم بم لەم ژیانە

ئەوەی کە هەست بە ژان نەکا دیارە کە خەم نایدوێنێ
خەمە هەوری گریان دێنێ و لە چاوانما دەیبارێنێ
دەستم دەگرێ بۆ گرایانی بێ سەبووری ناهەمورای
کەخەم دوور بێ وا هەست ئەکەم هۆشم نیە بەبێ داری

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.