Hamid Osman – Pashimany

حەمید عوسمان

حەمید عوسمان – پەشیمانی

پەشیمانی

وتنی: حەمید عوسمان

 

لەدوای چی بە من ئەڵێی پەشیمانم لەوەی کردم
لەدوای چی بە من ئەڵێی شەرمەزارم من ڕوو زەردم
کە سەراپای ئەم ژیانەت بە وشەیەک پێ سووتاندم
کە تەواوی ئەم تەمەنەت وەک پەڕەی گوڵ بۆ هەڵوەراندم
 
 
چۆن ببوورم لەو هەڵەیە بەجێت هێشتم لە خۆڕایی
ئاشتبوونەوت زۆر مەحاڵە دابڕاوم تا هەتایی
نە ئەتوانم گوێت لێ بگرم نە چاویشم تۆ ئەبینێ
کەڕ و کاسم من بە درۆت، گریانیشت نامگریێنێ
کە سەراپای ئەم ژیانەت بە وشەیەک پێ سووتاندم
کە تەواوی ئەم تەمەنەت وەک پەڕەی گوڵ بۆ هەڵوەراندم
 
 
Print Friendly, PDF & Email