Hamid Osman – Piri

hameed osman

حەمید عوسمان – پیری

باش ئەزانم وردە وردە تەمەن بەرو پیری ئەچیت
لە گۆریش بم یار دەرکەوێ ڕۆحم بەرەو پیری ئەچێت

ئەو دڵەی جاران ئارەزووی ئاهەنگ و سەیرانی ئەکرد
ئێستا مات و پەست و غەمگین بەرەو گۆشەگیری ئەچیت

یەکەم دیدار لەسەر گەڵای درەختیکی پایز بوو
من لە بیرمە باش لەبیرمە بەڵام ئەو لە بیری ئەچێت

خەڵکی ئەڵێن کوانێ پیری بۆ وا مات و گۆشە گیری
ئەی نازانن دەردی ئەوێن زۆر لە دەردی پیری ئەچێت

باش ئەزانم وردە وردە تەمەن بەرو پیری ئەچیت
لە گۆریش بم یار دەرکەوێ ڕۆحم بەرەو پیری ئەچێت

 

Print Friendly, PDF & Email