Miran Ali – Biry Slemani Nakay

میران عەلی

میران عەلی – بیری سلیمانی ناکەی

بیری سلێمانی ناکەی
وتنی: میران عەلی

هۆنراوەی: ئیسماعیل محەمەد

نایەیتەوە؟ سەرێ لە شار نادەیتەوە؟
بیری سلێمانی ناکەی؟
حەز بە پیاسە و گەڕانێکی
دەمەو ئێوارانی ناکەی؟

ئەگەر ئەمجارە بێیتەوە
ئەمشارە نانــــاسیتەوە
سیمای بەجۆری گــۆڕاوە
یادگاری هەر تیا نەماوە

وەرەوە بۆ سلێمانی
بۆ شاری ئەوین و جوانی
حەیف چۆڵ بوو لە یارانی
نەما خۆشییەکەی جارانی

گەرچی جاران شارەکەی شێخ
کوچە وکۆڵانی کەمتر بوو
بەڵام گیانە سلێمانی
هەرجاری جاران خۆشتر بوو

لەبیرم دێ سلیمانی کە دارول موڵکی بابان بوو
نە مەحکومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو
لەبەر قاپی سەرا صەفیان ئەبەست
شێخ و مەڵاو زاهید مەتاقی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت
گردی سەیوان بوو

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.