Hamid Osman (Hama Jaza) – Skala

hameed osman

حەمیدعوسمان ( بۆ حەمە جەزا) – سکالا

ئاوازو هۆنراوەی: حەمە جەزا

هێندە گریام ،هێندە گریام
گریان بوو بە ژانە دڵ لێم
دەستم بۆ هەر گوڵێ ئەبرد
ئەبوو بە دڕک لە ژێر پێم

بەڵام منی پیری عاشق
ماندوو نابم هەر لەسەر پێم
سۆزی دەروون گڕی سینە
بە ڕەقی بۆ دونیا ئەڵێم
دیارە بێ بەخت و سەر سەختم
هەرچیم خۆش ویست زوێر بوو لێم

منی تەنیای مامە خەمە
میوانی خۆمی خانەخوێم
ئیتر گریان دادم نادا
چاویشم نا بینابوون لێم
نەبادا مەرگی لەناکاو
دەرگای تەنیایی داخات لێم
ئەڵێم تاکو بوونم هەبێ
گۆرانی عەشق بۆ کورد ئەلێم

Print Friendly, PDF & Email