Nariman Baban – Ashq Yakeka Bo To

Nariman Baban

نەریمان بابان – ئاشق یەکێکە بۆتۆ

ئاشق یەکێکە بۆتۆ

وتنی: نەریمان بابان

 

عەشق یەکێکە بۆتۆ، چاویش هەزارە
تەنیا ئەم دڵەی منە بۆت بە ئازارە
بۆ رەحمێ ناکەی چاوجوان دە پێم بڵی بۆ ؟
کێ وەک من ئەگری و ئەمرێ، ئەسوتێ بۆتۆ
دە مەیلم بەرێ وا دڵ پیر ئەبێ
گەنجی ئەم شارە وا بۆت شێت ئەبێ
دە مەیلم بەرێ وا دڵ پیر ئەبێ
گەنجی ئەم شارە وا بۆت شێت ئەبێ

ئاهو ناڵەی من ڕۆیی گەیشتە ئاسمان
من دنیام ناوێ بێ تۆ بێزارم لە ژیان
لە ڕێم لا مەدە چاوجوان ڕێگام لێ مەگرە
دڵم هێناوە بۆتۆ، دەتۆش لێم بگرە
سوێند بێ بە ناوت، بە جوانی چاوت
بەدەست خۆم نییە کەوتومە داوت
سوێند بێ بە ناوت، بە جوانی چاوت
بەدەست خۆم نییە کەوتومە داوت

پایز بۆمن میوانە بۆ ڕازی نابی
زەمەن غەدارە بێ مەیل، خۆتۆش پیرەبی
بەهاری عومرم ڕۆیی خۆمن چاوەڕێم
عەشق ڕێگامە، بەرەو لای تۆ دێم
دە مەیلم بەرێ وا دڵ پیر ئەبێ
گەنجی ئەم شارە وا بۆت شێت ئەبێ
دە مەیلم بەرێ وا دڵ پیر ئەبێ
گەنجی ئەم شارە وا بۆت شێت ئەبێ

 

 

Print Friendly, PDF & Email