Rozh Karim – Shok

Rozh karim

ڕۆژ کەریم – شۆك

هۆنراوەی: مازیار فایق

میوزیك/ ئارەینجمێنت / ئاواز : ڕۆژ کەریم

چی ئەڵێن و چی باس ئەکەن
چی وتراوە ھەر درۆیە
ھەموو ئەوەی کە ئەیبیستی
ھەر بۆ فریو دانی تۆیە
دێتە بیرت چۆن بووی بۆ من
دێتە بیرت من چۆن بووم بۆت
چۆن دڵت ھات جێی بھێڵی
من و بەشێک لە ڕۆحی خۆت
لێیان تێک داین … لێیان تێک داین
چی بوو تاوانمان
لێیان تێک داین … لێیان تێک داین
ھاتنە نێوانمان
ئەوە نەبووی کە من ویستم
ئەوە نەبووی کە ئەمزانی
کوا دڵی تۆ وەک ئێستا بوو
ئەڵێی بەردە، چۆن ئەتوانی ؟
تۆ ژیانی من و خۆشت
کردە قوربانی ئەم و ئەو
چۆن ویژدانت ڕێت پێ ئەدا
چاوەکانت بچێتە خەو
لێیان تێک داین … لێیان تێک داین
چی بوو تاوانمان
لێیان تێک داین … لێیان تێک داین
ھاتنە نێوانمان
کێ بوو فێری ئەوەی کردی
کە بێ منی ھەڵبژێری
دوو ڕۆژی تر کێ پەناتە ؟
دڵی خۆت بە کێ ئەسپێری ؟
باخ وەفای بۆ باران نەبێ
تاوانی گوڵ ئەبێ چی بێ ؟
گوڵی گوڵدان چۆن بزانێ
باخ یانی چی ؟ کە نەیدیبێ ؟
لێیان تێک داین … لێیان تێک داین
چی بوو تاوانمان
لێیان تێک داین … لێیان تێک داین
ھاتنە نێوانمان
مازیار فایەق

Print Friendly, PDF & Email