Nariman Baban – Bradar Gyan

نەریمان بابان

نەریمان بابان – برادەر گیان

برادەر گیان

وتنی: نەریمان بابان

برادەرگیان گوێم لێ بگرەو
هەرچی هەیە مەیڕوخێنە
بۆناتوانی لێم تێبگەی،
منیش بێزارم لەم شوێنە
ئازاری ئەم بێ کەسییە، بوبە گڕو منی سوتان
بەڵام هێشتا درەنگ نیە
بۆ کازیوەی بەری بەیان
بەبێ وڵات بێ هاوڕێو شار
خۆم و یەک کورسی و چوار دیوار
لەگەڵ وێنەکەی ساڵی پار شیوەن ئەکەین

ڕامانی تۆ و سەفەری من
بەرەو غوربەت ناچاری بو
ئەم ڕۆژگارەی کەتێی کەوتوین
ئەویش خەتای هیچمان نەبو
ئێستاش بیرمە وەکو دوێنێ
کە ماڵ ئاوایم لێ کردی
فرمێسکەکانی سەر سنور بەرەو قوڵایی ئەبردی
ئاخر چیبکەین لەم دنیایە،
ئینسان گەلێک بێ بەهایە
زمانی ڕاستی بێ دەنگە، بۆچی وایە ؟

برادەرگیان تۆ پێم مەڵێ
باپرسەی خۆمان ساز بکەین
شەرمی ناوێ ڕاستی بڵێ،
باجی نەزانیمان ئەدەین
برادەرگیان تۆ پێم مەڵێ
باپرسەی خۆمان ساز بکەین
شەرمی ناوێ ڕاستی بڵێ،
باجی نەزانیمان ئەدەین
بەبێ وڵات بێ هاوڕێو شار
خۆم و یەک کورسی و چوار دیوار
لەگەڵ وێنەکەی ساڵی پار شیوەن ئەکەین

Print Friendly, PDF & Email