Sherko Talib – Madalia

Sherko Talib

شێركۆ تالیب – مەدالیا

تۆ گوڵێکت دایە دەستم
من دڵێکم نایە ژێر پێت
سبەی بەهارەئازیزم
هەزاران گوڵی نوێ ئەڕوێ
بەڵام عاشقێکی بێدڵی
وەك من ژێرپێی کامەشۆخ
بۆ دڵەکەی خۆی بگەڕێ
سبەی بەهارەئازیزم
هەزاران گوڵی نوێ ئەڕوێ
بەڵام عاشقێکی بێدڵی
وەك من ژێرپێی کامەشۆخ
بۆ دڵەکەی خۆی بگەڕێ

ساڵ تێپەڕی کەچی هێشتا
پەڕەکانی ئەو گوڵە هەڵ نەوەریوە
لەجێی دڵی ئالودەبوم
مەدالیای بێ وەفایی
هەڵواسیوە، هەڵواسیوە
تۆ گوڵێکت دایە دەستم
من دڵێکم نایە ژێر پێت

تۆڕۆیشتی و دڵی جوانی
پەرستی من هەرزیندوە
خۆتو گوڵ و ئەورۆژانەم
لەسوچێکی تەنگوتارا هەڵگرتوە
هەمو رۆژێ تارمایی
خۆمو هەڵوێستم دێتە ڕێت پێتەڵێ

تۆ گوڵێکت دایە دەستم
من دڵێکم نایە ژێر پێت
نایە ژێر پێت
نایە ژێر پێت


Print Friendly, PDF & Email