Zakaria – Dwry To

Zakaria

زەکەریا – دووری تۆ

دووری تۆ

وتنی: زەکەریا عەبدوڵلا 

دوری تۆ گیانە هەژانە شەوانە سوتانە
بێ تۆییش ڕو لە ڕوخانە ئەزیزم بیزانە

بە چاوی عاشق لەمن بنۆڕە
لە پای چی گیانە ئەم عیشقە زۆرە
چۆن دڵت توانی، وابە ئاسانی
لە بیری بکەی فرمێسکەکانی

تەنیا تۆی خۆشەویستم بەبادەی تۆیە مەستم
تۆی گوڵاڵەی مەبەستم، هەرتۆی هەڵبەستم

بێ بەهار لە ژین، بێ یەك بین
بۆ برین هەر بگرین
با یەك بین ئەوین ئەی هاوژین
تا ئەو ژین هەڵبگرین

نەوەك ئێستاکە ئەم عیشقە پاکە
کوشتەی دڵێکی بایی و بێ باکە
چۆن دڵت توانی، وابە ئاسانی
لە بیری بکەی فرمێسکەکانی

تەنیا تۆی خۆشەویستم بەبادەی تۆیە مەستم
تۆی گوڵاڵەی مەبەستم، هەرتۆی هەڵبەستم

Print Friendly, PDF & Email