Nariman Baban – Weten

Nariman Baban

نەریمان بابان – وەتەن

دیاریەک بۆ بابان
وەتەن: نەریمان بابان
ئاواز :گڵپا
هۆنراوە: قانع

ئەی وەتەن! دایم خەریکی شیوەن و گریانتم
ئەی وەتەن! کوژراوی زامی دەردی بێ دەرمانتم
گەر خوا بۆم کا بە وەڵڵا گیانفیدای چاوانتم
ئەی وەتەن! شێواوی حاڵی قەومی بێ سامانتم
ئەی وەتەن! من فەوتم، من قوچەکەی قوربانتم
ئەی وەتن کوژراوی دارو بەردو شاخانتم

گەر دەمیشم هەڵدروون، دڵ ناڵە و ئەفغان ئەکا
چاو بە بێ فیکری دەروون چۆن فێرە خۆی گریان ئەکا
دار و بەردی هۆدەکەم، هەر زیکری ئاخ کوردان ئەکا
عیشقی میللەت لە دڵما هێرش و جەولان ئەکا
ئەی وەتەن! من فەوتم، من قۆچەکەی قوربانتم
ئەی وەتن کوژراوی دارو بەردو شاخانتم

خۆم ئەزانم چەن کەساس و دڵ بریندار ڕەنجە ڕۆم!
خۆم ئەزانم، چۆن دوچاری زامی ئێش و بەسۆم!
با بزانن یەك بە یەك عرەب و فارس و تورك و ڕۆم
کۆهکەندەی بێستوونی فیرقەتی شیرینی تۆم
ئەی وەتەن! من فەوتم، من قۆچەکەی قوربانتم
ئەی وەتن کوژراوی دارو بەردو شاخانتم

Print Friendly, PDF & Email