رێبوار تۆفیق – کە ئێوە دێن
کە ئێوە دێن
وتنی : رێبوار تۆفیق
تێکستی گۆرانی: سەلام عوسمان
میوزیك: فریا عومەر
کەئێوەدێن ڕێ لەڕێچکەی ڕووبار ئەگرن
ووردیلەکان لەسەرماناو لەبەندیخانەدا ئەمرن
دایك وفرمێسك بۆ گردەکان هەنگاو ئەبڕن
بەکەڵبەی ڕیچ ڕۆژانە ڕۆژنامە ئەگرن
ڕووخانی من جەژنی تۆیە، ڕووخانی منە درۆیە
جەژنم دەرکردنی تۆیەو کوردستانی سەربەخۆیە
لێرە ناڕۆم سەوزی لاسکێك مانمە
سووری گوڵم نەمری شەهیدانمە
سپی بەفرە لانەی ئاواتەکانمە
ئەگەر خەوی ئیمشەویشت ڕووخانمە
ڕووخانی من خەونی تۆیە، ڕووخانی منە درۆیە
جەژنم دەرکردنی تۆیەو کوردستانی سەربەخۆیە
التعليقات مغلقة.