Tepi Moseqai Shilan – Sala Hay Sala

تیپی مۆسیقای شیلان – ساڵە های ساڵە

تیپی مۆسیقای شیلان

ساڵە های ساڵە کە من عاشقی تۆم
بەهار ئەژمێرم چاوەڕوانی تۆم
پەیمانت دابوو کە هەر بێتەوە
زۆرت پێ ناچێت بگەڕێتەوە

کەچی نەهاتی نەتنارد هەواڵێك
بێ باك لەوکەسەی کە بۆت ئەناڵێت
ئەزانی کە من تۆم لە یاد ناچێت 
خۆشەویستی تۆم لە دڵ دەرناچێت

توخوا لێم مەگرن مەستم گشت کاتێك
وێڵو ئاوارەم گشت دەم وساتێك
عەشقی شۆخێکە چەندها ساڵە
بێ ئەو ژینی من تارێك و تاڵە

لەداوی عیشقت بوم بە دیوانە 
بێ تۆ شاری دڵ چۆڵ وبیابانە
تۆ بڵێی هیواو ئاواتم بێتە دی
تەمەن تەواو بوو هیچ خۆشیم نەدی

گیانە بەبێ تۆ ژین بێ مانایە
بەسە هەتا کەی ئەم جەورو جەفایە
لە رێـی لا مەدە بەم رەشەبایە
هەر بەتەماتم هەتا هەتایە

 

https://www.facebook.com/1261531003900547/videos/1464478866939092/

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.